رووداو دیجیتاڵ
دەیان هەزار هاونیشتمانی لە ئامەدی باکووری کوردستان گردبوونەتەوە و ئاهەنگی گەورەی جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی خەڵک لە کاتی ئاهەنگەکە. خەڵک و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە دەڵێن، ئەم ساڵ ئاسانکاری کراوە و رێوشوێنەکان تووند نین.
لە ئاهەنگی ئەم ساڵ دا، پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخوێندرێتەوە. تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا پەیامی ئۆجەلان دەخوێندرێتەوە یان نا.
هەروەها پارتە کوردستانییەکان لە ئاهەنگەکەدا پەیامیان دەبێت. لە ئاهەنگەکەشدا چەندین هونەرمەندی نێودار بەشدار دەبن.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باکووری کوردستان لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە بە هیڤیدار زانا، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک هەر کاتێک دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان گەلێک بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پرۆسەی ئاشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە."
دڵشاد شەهاب گوتی، بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکەدا بەشدارە و پەیامێکی تایبەت بە سەرۆکایەتییەکە و سەرۆک بارزانیش دەخوێنرێتەوە.
لەبارەی نێوەڕۆکی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە و، ''رێزدار نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەر شتێک کە بکەوێتە ئەستۆی، بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامی بدات.''

ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان لە پارکی نەورۆز لە ئامەد دەکرێن.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی بۆ رووداو: ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی و گەورە بۆ یەکێتیی کورد و یەکێتیی گەلان هاتووەتەپێش. ئەم نەورۆزەشمان ناو ناوە نەورۆزی ئازادی.
هەروەها گوتی، هەموو ئەو میلـلەتانەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن پێویستیان بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕە.
لەبارەی بڵاوکردنەوەی پەیامی ئۆجەلانیش لە نەورۆز ئاماژەی بەوە دا، هیچ هەواڵێکیان پێنەگەیشتووە.
لەبارەی بڵاوکردنەوەی پەیامی ئۆجەلانیش لە نەورۆز ئاماژەی بەوە دا، هیچ هەواڵێکیان پێنەگەیشتووە.
ئاهەنگی ئەم ساڵ لەکاتێکدایە کە پێڤاژۆی ئاشتی لە بەرەوپێشچووندایە و گفتوگۆی ئاشتی بۆ پرسی کورد هەیە لە تورکیا.
محەممەد روشتو تیریاکی، پەرلەمانتاری دەم پارتی کە لە ئاهەنگەکە بەشدارە، بە رووداوی راگەیاند، باوەڕی خەڵک بە دەسەڵات بۆ پرۆسەی ئاشتی کەمە و ئەگەر بارودۆخی بەڕێز ئۆجەلان نەگۆڕدرێت، پرۆسەکە پێش ناکەوێت.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، پەیامی ئەم نەورۆزە، ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. "ئێمە ناڵێین دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام دەبێت مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا قبووڵ بکرێن."
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، پەیامی ئەم نەورۆزە، ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. "ئێمە ناڵێین دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام دەبێت مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا قبووڵ بکرێن."
هاونیشتمانییان بە جۆشوخرۆش و بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگەوە دەچن بۆ ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز لە ئامەد
وێنە: هیڤیدار ئەحمەد - رووداو pic.twitter.com/OkYlgmfUem— Rudaw (@Rudawkurdish) March 21, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ