لە شیلادزێ بەهۆی رووخانی باڵەخانەی مزگەوتێک سێ کرێکار بریندار بوون

20-11-2022
ناسر عەلی
کاتی رووخانی بەشێکی مزگەوتەکە. ڤیدیۆکە سامان رێکانی و محەممەد هۆرەیی بۆ رووداویان ناردووە
کاتی رووخانی بەشێکی مزگەوتەکە. ڤیدیۆکە سامان رێکانی و محەممەد هۆرەیی بۆ رووداویان ناردووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی شیلادزێ لە سنووری ئامێدی بەهۆی رووخانی بەشێکی باڵەخانەی مزگەوتێک، سێ کرێکار بریندار بوون.
 
رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-11-2022، لە کاتی کارکردن لە مزگەوتێکی سنوورەکە، بەشێکی باڵەخانەکەی رووخا و بەهۆیەوە سێ کرێکار بریندار بوون، بەڵام تەندروستیی کرێکارەکان باشە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، رووخانی بەشێکی ئەو مزگەوتە لەکاتی سەبکردنیدا بووە. 
 
بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ دەڵێت، دوای رووداوەکە "خۆمان چووینە شوێنی رووداوەکە" و کرێکارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران، بەهۆی ئەوەی برینەکانیان سووک بووە، تەندروستیی کرێکارەکان جێگیرە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت