لە کفری 26 منداڵی دووانە لە قوتابخانەیەکدا دەخوێنن

20-11-2019
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
منداڵە دووانەکان
منداڵە دووانەکان
نیشانەکردن منداڵی دووانە
A+ A-

رووداو - کفری 

 

لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی کفری گەرمیان 26 منداڵی دووانە هەن، دووان لەوانە ئەنەس و یوسف ـن کە دووانەیەكی لەیەكچوون و بچوكی خێزانەكەیانن. تەمەنیان شەش ساڵە و كه‌م كه‌س هه‌یه‌ لێكیان جیابكاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت خۆیشیان له‌ وێنه‌دا یه‌كدی ناناسنه‌وه‌. 

نه‌رمین وه‌لی دایكی ئه‌نه‌س و یوسف ـە و دەڵێت "خۆیشمان بەتەواوی لەیەکدییان جیا ناکەینەوە، ئەگەر شتێک بۆ یەکێکیان بکەی دەبێت بۆ ئەوی دیکەیشیان بکەی. بەهۆی قژی پشت سەریانەوە لێکیان جیادەکەینەوە".
 
منداڵەکان هەر یەکە و باسی ئەو خاسییەتانە دەکات کە خێزانەکانیان ئەوانی پێ جیادەکەنەوە. یەکێک لە منداڵەکان دەڵێت "خوشکەکەم لە وانەی بیرکاری لاوازە، بەوە جیاماندەکەنەوە". 
 
منداڵێکی دیکە باس لەوە دەکات بەهۆی نووسینەوە دایک و باوکیان لێکیان جیادەکەنەوە، بەوپێیەی ئەو بەدەستی چەپی دەنووسێت و براکەی بە دەستی راست. 
 
هەڵسوكەوتی دووانەكانی ئەو قوتابخانەیە هەندێك جار لای مامۆستاكان دەبێتە جێگەی قسەو باس و دڵخۆشن قوتابخانەكەیان بەهۆی دووانە لێكچووەكانەوە نێوبانگی دەركردووە. 
 
لەڕووی زانستییەوە، یەک لەسەر سێی دووانەکان لەیەکچوون، دوو لەسەر سێیان لەیەکچوو نین، دووانەی لەیەکچوو لە یەک هێلکە دروستدەبن و دواتر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەبێتە دوو کۆرپەی جیاواز کە لەیەکدی دەچن، بەڵام دووانەی لەیەک نەچوو ئەوانەن کە لە دوو هێلکەی جیاواز دروستدەبن و دوو سپێرم دوو هێلکە دەپیتێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە