لە هێرشێکی داعشدا لە کفری پێشمەرگەیەک شەهید بوو
کاژێر 10:00ی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنووری گوڵاڵە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای 116ی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک برینداربووە، بەهۆی سەختیی برینەکەشیەوە، گیانی لەدەستداوە