رووداو دیجیتاڵ
فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا زۆرترین داواکاریی وەرگرتنی ڤیزای شینگنیان لە سەرتاسەری جیهان رەتکردووەتەوە. بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی دیاسپۆران، لە هەولێریش ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و هەنگاریا لە ریزی ئەو وڵاتانەن کە ژمارەیەکی زۆر داواکاریی ڤیزایان رەتکردووەتەوە.
فەرەنسا لە سەرتاسەری جیهان 409 هەزار داواکاری رەتکراونەتەوە؛ ئیسپانیا 228 هەزار داواکاری، ئەڵمانیا 167 هەزار، ئیتاڵیا 92 هەزار و هۆڵەنداش 70 هەزار داواکارییان لە ساڵی رابردوودا رەتکردووەتەوە.
هەروەها لە کۆنسوڵخانەکانی هەولێریش؛ کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا 843 ڤیزای داوە و 528 داواکاریی رەتکردووەتەوە، کە دەکاتە ٪37.7ـی داواکارییەکان.
کۆنسوڵخانەی هەنگاریا 395 ڤیزای داوە و 383 داواکاریی رەتکردووەتەوە، کە دەکاتە 49% داوای رەتکراوە. کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیاش 5164 ڤیزای داوە، بەڵام 6179 داواکاریی رەتکردووەتەوە، واتە 54.4%ـی داواکارییەکان لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا رەتکراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ