لە رەمەزاندا برنجی عەنبەر دابەشدەکرێت

19-04-2020
گۆڤەند مستەفا
بەهۆی نزمی کواڵیتییەکەی، زۆربەی خەڵک برنجی بایەعی وەرناگرن، یان هەر بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکی دەفرۆشنەوە
بەهۆی نزمی کواڵیتییەکەی، زۆربەی خەڵک برنجی بایەعی وەرناگرن، یان هەر بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکی دەفرۆشنەوە
نیشانەکردن برنج رەمەزان عێڕاق کوردستان
A+ A-
رووداو - هەولێر
 
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق بۆ ئەم مانگە برنجی عەنبەر وەکو بەشەخۆراکی مانگانە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیارە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر هاونیشتمانیان دابەش بکرێت، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێرش دڵنیایی جۆری برنجەکە دەداتە هاونیشتمانیان داوایان لێدەکات برنجەکە لە بریکارەکان وەربگرن.
 
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق مانگانە یان دوو مانگ جارێک بەشەخۆراکی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات و لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی سەر هاونیشتمانیان دەکرێت، خۆراکەکانیش بریتین لە شەکر و برنج و ئارد و رۆنی زەیت، بەڵام  بۆ یەکەمجارە عێراق برنجی عەنبەر کە بەرهەمێکی نێوخۆیی عێراقە بۆ ئەو مانگە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 
لەبارەی کوالێتی برنجەکە و ئەو بڕەی بڕیارە بۆ پارێزگای هەولێر رەوانە بکرێت، لەگەڵ میکانزمی دابەشکردنەکەی، ئیبراهیم عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند: "بڕیارە 4 هەزار تۆن لە برنجی عەنبەر بۆ پارێزگای هەولێر بنێردرێت، تاوەکو ئێستا 1600 تۆنی هاتووە، 2400 تۆن ماوە کە بەرە بەرە رۆژانە بۆمان دێت، شێوازی دابەشکردنەکەشی هەر بەپێی پسوولەی خۆراک و لە رێگای بریکارەکانی خۆراکەوە دەبێت".
 
ئیبراهیم عەبدولحەمید دەشڵێ: "لەبەر ئەوەی جۆری برنجەکە باشە، هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە کە برنجەکە وەربگرن، هەمان کوالێتی هەیە کە عێراق بەرهەمی دەهێنێت و یەکەمجاریشە رەوان دەکرێت، ئەو برنجەش تەنیا لە ناوچەکانی نەجەف و دیوانیە و حلە دەچێندرێت، پێشتر ئەو بڕە برنجەی لەوێ بەرهەم دەهات تەنیا بۆخۆیان بەکاریان دەهێنا، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کۆمپانیای گشتی بازرگانیی دانەوێڵەی بڕێکی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە".
 
بەهۆی نزمی کواڵیتییەکەی، زۆربەی خەڵک برنجی بایەعی وەرناگرن، یان هەر بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکی دەفرۆشنەوە.
 
ساڵانە حکومەتی عێراق، لە مانگی رەمەزاندا کواڵێتی هەندێک لەو خۆراکانە بەرزدەکاتەوە کە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشیان دەکات، یان جۆر و بڕەکەیان زیاد دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014 بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە. وێنە: Getty Images/ئەرشیڤ

پێنج هەزار کوردی ئێزدی قەرەبوو کراونەتەوە

پێنج هەزار کوردی ئێزدی لە شنگال قەرەبوو کراونەتەوە؛ ئەم ساڵ بە گشتی زیاتر لە 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی نەینەوا خەرج کراوە