رووداو دیجیتاڵ
حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) بە بۆنەی 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە یەکڕیزی و بەڕۆژکردنی خەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان دەکاتەوە.
دەفتەری سیاسیی حدک لە پەیامەکەیدا دەڵێت، تەنیا کاتێک دەتوانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەرفەتی دروستکردنی قەوارەیەکی سیاسیی ئازاد بقۆزنەوە کە هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له گوتار و روانگه‌ی سیاسی و له کرده‌وه و هه‌نگاوی تێکۆشانیاندا ئه‌وه‌نده یه‌كگرتووانه خه‌بات بە مه‌یدانی و به‌ڕۆژ بکه‌نه‌وه که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کان له ئێران و ناوچه‌دا ببێته فاکته‌رێک که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و دنیای ده‌ره‌وه چیدیکه نه‌توانن پشتگوێی بخه‌ن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە جیاوازییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکرێنە بنەمای دابەشبوون، بەڵکو بکرێن بە سەرچاوەی هێزی فراوان و بەربڵاو بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی نەتەوەیی.
هاوکات هەر بە هەمان بۆنەوە ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو حیزبە یەکگرتوویی دەکاتە چرای رێگەی خەباتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ