بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: باج و گومرگ لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی سووریا هەڵدەگرین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژاڤا) بڕیاریدا بە هەڵگرتنی گومرگ و باج لەنێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ناوچەکانی دیکەی سووریا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گشتاندنێکی دەرکردووە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، لە سۆنگەی سووربوونیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ یەکێتیی خاکی سووریا و رێکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سووریا، کە خۆی لە رووخانی "رژێمی ستەمکار" دەنوێنێت، بەو پێودانگەی ئەو رێکارانە بەهۆی دۆخێکی تایبەتی و ئەمنی گیرابوونەبەر، کە ئەوکات ناوچەکە بەخۆیەوە بینی لەگەڵ گەمارۆی رژێم بۆ سەر ناوچەکانیان لەو دۆخەدا.
 
هاوسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی گومرگ، رسوومات، باجی دیکە لە نێوان ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر و ناوچەکانی دیکەی سووریا و بڕیارەکە لە رێککەوتنی دەرکردنیەوە جێبەجێ دەکرێت. 
 
پێنجشەممە، 12-12-2024، ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری هەڵکرنی ئاڵای نوێی سووریای دا و رایگەیاند، "لە سۆنگەی وەرچەرخانی مێژوویی دا، ئاڵای سەربەخۆیی بە هەر سێ رەنگی سەوز، سپی، رەش و سێ ئەستێرەی سوور، سیمبوولی قۆناخی نوێیە و گوزارشت لە خواستی گەلی سووریا دەکات بەرەو ئازادی، شکۆ و یەکێتیی نیشتمانی".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیڤشکانەکان رێژەی کەمئەندامییان 70٪ زیاترە.

کاروباری کۆمەڵایەتیی سلێمانی: یەکەی نیشتەجێبوون بە 45 نیڤشکان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتوون، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 45 نیڤشکان دابین بکەن کە رێژەی کەمئەندامییان 70٪ زیاترە.