کاروباری کۆمەڵایەتیی سلێمانی: یەکەی نیشتەجێبوون بە 45 نیڤشکان دەدرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتوون، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 45 نیڤشکان دابین بکەن کە رێژەی کەمئەندامییان 70٪ زیاترە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی کانوونی یەکەمی 2024، ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستمان کردووە بۆ ئەوەی 45 یەکەى نیشتەجێبوون (شوقە) بێبەرامبەر بە نڤیشکان بدرێت."
 
بەڕێوەبەری  گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی گوتی، "ئەو نڤیشکانانەی سوودمەند دەبن پێویستە دانیشتووی شاری سلێمانی بن، رێژەی کەمئەندامیان لە 70٪ زیاتر بێت، خیزانداربن، جگە لە مووچەی نیڤیشکانی هیچ مووچەیەکی دیکەیان نەبێت و پێویستە کرێچی بن."
 
ژیلوان عادل گوتیشی: "فۆڕمی پڕکردنەوە کارا کراوە، ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن تاوەکو 23-12-2024، فۆڕمەکە پڕبکەنەوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، "لە دوای ئەوەی فۆڕمەکانیان پڕکردەوە، بە پشتبەستن بە خاڵبەندی و رێژەی هەژاری و ئەندامانی خێزان 45 نیڤشکان هەڵدەبژێردرێن و بەبێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار نیڤشکان هەن، ئێستا 76 هەزاریان مووچەیان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەواف رەشید، نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان

ئەنەکەسە سێ مەرجی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە دەخاتەڕوو

نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، سێ مەرجی سەرەکیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رووندەکاتەوە و دەڵێت، "دەبێت مەزڵووم عەبدی خۆی وەکو نوێنەری کورد بناسێنێت و بیانووەکانی تورکیاش ببڕێت".