کۆمیسیۆن بۆ رووداو: دوای دەنگدان ئاماری پێشێلکارییەکان رادەگەیێنین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێشێلکارییەکانی رۆژی دەنگدانی تایبەت لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان رادەگەیێنن. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش ئاماژە بەوە دەکات، سەرجەم پێشێلکارییەکان لەلایەن ئامێرێکی ناوەندەوە تۆمار کراون و ئەم ئێوارەیە ئامارەکان رادەگەیێنن.
 
رۆژی هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024 نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشێلکارییەکانی رۆژی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئامێرەکانی کۆمیسیۆنەوە تۆمار کراون، تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانیش پێشێلکارییەکان تۆمار دەکرێن، دواتر لەگەڵ داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئاماری پێشێلکارییەکانیش بڵاودەکەنەوە.
 
وەکو نەبەرد عومەر ئاماژەی پێکرد، "سندووقێکی تایبەتمان بۆ تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان تەرخان کردووە و تەواوی پێشێلکارییەکان دەخرێنە ئەو سندووقەوە، دوای دەنگدان سندووقەکە دەکەینەوە و پێشێلکارییەکان دەژمێردرێن و ئەنجامەکەی رادەگەیێنین."
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند حاڵەتێکی پێشێلکاری لە ناوچە جیاجیاکان تۆمار کراون.
 
رێکخەری تۆڕی شەمس، باسی لە جۆرەکانی پێشێلکارییەکان لە رۆژی دەنگداندا کرد و گوتی، "سێ جۆر پێشێلکاری هەن، جۆری سەوز زۆر کاریگەریی لەسەر پڕۆسەکە نابێت و رێکاری ئیداریی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. پێشێلکاریی جۆری زەرد، ئەو پێشێکارییانەن کە دەبێت رێگرییان لێبکرێت و رێکاری یاساییشیان بەرامبەر بگیرێتەبەر. جۆری سووریش، نهێنیی پاراستنی دەنگ؛ ناچارکردنی دەنگدەر بە دەنگدان بە لایەنێک یانیش ئاشکراکردنی دەنگی دەنگدەر و ساختەکاری."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک. وێنە: هونەر رەشید - رووداو

کۆمیسیۆن: لە دهۆک زۆرترین رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت تۆمارکراوە

رۆژی هەینی، 18-10-2024، خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی 40 هەزار دەنگدەرمان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە کە دابەشی سەر 33 بنکەی دەنگدان کراون، تاوەکو کاژێر 2:30ـیش رێژەی بەشداری گەیشتووەتە 93٪ کە بەراورد بە هەر سێ پاریزگاکانی دیکە بەرزترینە."