رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی ستیڤی بۆ باشترین کۆمپانیای میدیایی و دەڵێت: "بەهیوای درەوشانەوەی زیاتر و بەردەوام بوون لەسەر کاری پیشەییتان."
لە پەیامەکەدا کە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بۆ رووداو نێردراوە هاتووە: بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی ستیڤی، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی میدیاکارەکانتان دەکەین.
رۆژی دووشەممە 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو لەسەر بنچینەی کاریگەری هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ