سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان پیرۆزبایی لە رووداو دەکات

17-08-2023
سینا سۆما
نیشانەکردن خەڵاتی ستیڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ستیڤیی زێڕین، پیرۆزبایی لە تۆڕی مدیایی رووداو دەکات.
 
رۆژی دووشەممە 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ" دەستنیشانکرا.
 
مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ستیڤی زێڕین لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت: "تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو میدیای کوردیدا جێگەیەکی گرنگی هەیە. بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە پیرۆزبایی لە سەرجەم بەڕێوەبەران، کارمەندان و هاوکارانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەم؛ هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کارەکانیاندا."
 
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو لەسەر بنچینەی کاریگەریی هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)ـە، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیادا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
 
بڕیارە رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خەڵاتەکان دابەش بکرێن.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە