مستەفای سەید قادر و مەلا بەختیار پیرۆزبایی لە رووداو دەکەن

16-08-2023
نیشانەکردن خەڵاتی ستیڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-08-2023 مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی ستیڤی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
 
هاوکات مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
 
پیرۆزبایی نامەکە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خەڵاتەکان دابەش دەکرێن. 
 
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو لەسەر بنچینەی کاریگەری هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە