ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 14 هەزار ژن و مێرد جیابوونەتەوە

17-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 55 هەزار و 896 کەس هاوسەرگیرییان کردووە، لە بەرامبەردا 13 هەزار و 967 ژن و مێرد جیابوونەتەوە. زۆرترین جیابوونەوەش لە دادگەکانی دهۆک و هەولێر لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵانە؛ نەگونجان، ناپاکی و تەکنەلۆژیاش هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەکانن.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی ساڵی 2022ی دادگەکانی بڵاوکردەوە. کۆی گشتیی هاوسەرگیری و لێکجیابوونەوە لە ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:
 
- هاوسەرگیری: 55 هەزار و 896 کەس
- جیابوونەوە: 13 هەزار و 967 کەس
- رێپێدان بە هێنانی ژنی دووەم: 81
 
پارێزگای هەولێر:
 
- هاوسەرگیری: 19 هەزار و 19
- جیابوونەوە: پێنج هەزار و 645
- رێپێدان بە هێنانی ژنی دووەم: 46
 
پارێزگای سلێمانی:
 
- هاوسەرگیری: 21 هەزار و 164
- جیابوونەوە: پێنج هەزار و 533
- رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم: 6
 
پارێزگای دهۆک:
 
- هاوسەرگیری: 12 هەزار و 267
- جیابوونەوە: هەزار و 992
- رێپێدان بە هێنانی ژنی دووەم: 29
 
کەرکووک/گەرمیان:
 
-ژمارەی هاوسەرگیری: دوو هەزار و 746
-ژمارەی جیابوونەوە:  797
 
بەرواردی هاوسەرگیری لەنێوان ساڵی 2021 و 2022دا:
 
هاوسەرگیری لە ساڵی 2021دا: 54 هەزار و 837
هاوسەرگیری لە ساڵی 2022دا: 55 هەزار و 896
 
هەولێر: لە ساڵی 2021دا 18 هەزار و 946 هاوسەرگیری، لە ساڵی 2022دا 19 هەزار و 19 هاوسەرگیری.
سلێمانی: لە ساڵی 2021دا 20 هەزار و 147 هاوسەرگیری، لە ساڵی 2022دا 21 هەزار و 164 هاوسەرگیری.
دهۆک: لە ساڵی 2021دا 13 هەزار و 441 هاوسەرگیری، لە ساڵی 2022دا 12 هەزار و 967، هاوسەرگیری.
کەرکووک/گەرمیان: لە ساڵی 2021دا دوو هەزار و 285 هاوسەرگیری، لە ساڵی 2022دا 2 هەزار و 746، هاوسەرگیری.
 
بەراوردی ئاماری جیابوونەوە لەنێوان ساڵی 2021 و 2022:
 
جیابوونەوە لە ساڵی 2021دا: 11 هەزار و 699
جیابوونەوە لە ساڵی 2022دا: 13 هەزار و 967
 
هەولێر: لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 43 جیابوونەوە، لە ساڵی 2022دا 5پێنج هەزار و 645 جیابوونەوە، واتە 1002جیابوونەوە زیادی کردووە.
سلێمانی: لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 767 جیابوونەوە، لە ساڵی 2022دا پێنج هەزار و 533 جیابوونەوە، واتە 1766 جیابوونەوە زیادی کردووە.
دهۆک: لە ساڵی 2021دا هەزار و 796 جیابوونەوە، لە ساڵی 2022دا هەزار و 992 جیابوونەوە، واتە 196 جیابوونەوە زیادی کردووە.
کەرکووک/گەرمیان: لە ساڵی 2021دا هەزار و 93 جیابوونەوە، لە ساڵی 2022دا 797 جیابوونەوە، بەو پێیە 296 جیابوونەوە زیادی کردووە.
 
رۆژی هەینی 17-03-2023 دانا شوانی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان، لەبارەی ئەو ئامارانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەگەر بەراوردی هاوسەرگیری و جیابوونەوە بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە رێژەی جیابوونەوە لە ساڵی 2022دا نزیکەی 25%ی هاوسەرگیرییە، ئەوەش رێژەیەکە بۆ 10 ساڵ و پێشتری کۆمەڵگەی کوردستانی زۆر زۆرە، بەڵام بۆ ئێستا وەکو ئاسایی لێهاتووەتەوە، چونکە رێژەکە چەند ساڵێکە لە بەرزیدایە."
 
سەبارەت بە هۆکاری جیابوونەوەکانیش دانا شوانی گوتی، "بەشی سەرەکیی جیابوونەوەی هاوژینەکان بۆ لێکتێنەگەیشتن دەگەڕێتەوە، دواتر تەکنەلۆژیا بەگشتی هۆکاری دووەمی جیابوونەوەکانە کە ئەوەش کارەساتێکە لە ساڵانی رابردوو بووەتە کێشە، هۆکاری سێیەمی جیابوونەوە ناپاکیی هاوژینییە."
 
بە گوتەی سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە، زۆرترینی ئەوانەی جیادەبنەوە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵییەوەیە.
 
دۆسیەکانی دادگاکان
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئاماری ئەو دۆسیانەشی بڵاوکردووەتەوە کە لە ساڵی 2022 چوونەتە بەردەم دادوەرەکان، کە زۆربەیان یەکلایی کراونەتەوە. ئامارەکەش بەمشێوەیە بووە:
 
دادگەکانی تێهەڵچوونەوە:
- چووونەتە بەردەم دادگە: شەش هەزار و 934 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: چوار هەزار و 771 دۆسیە
 
دادگەکانی تاوان: 
-چووونەتە بەردەم دادگە: پێنج هەزار و 278 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: سێ هەزار و 50 دۆسیە
 
دادگەکانی کەتن:
- چوونەتە بەردەم دادگە: 43 هەزار و 768 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 29 هەزار و 27 دۆسیە
 
دادگەکانی نەوجەوانان:
- چوونەتە بەردەم دادگە: دوو هەزار و 396 دۆسیە 
- یەکلاییکراوە: دوو هەزار و 50 دۆسیە
 
دادگەکانی لێکۆڵینەوە: 
-چوونەتە بەردەم دادگە: 162 هەزار و 648  دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 123 هەزار و 360 دۆسیە
 
دادگەکانی باری شارستانی:
-چوونەتە بەردەم دادگە: 655 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 645 دۆسیە
 
دادگەکانی باری کەسێتی: 
- چوونەتە بەردەم دادگە: 41 هەزار و 12 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 31 هەزار و 780 دۆسیە
 
دادگەکانی کار:
- چوونەتە بەردەم دادگە: 810 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 480 دۆسیە
 
دادگەکانی بەرایی:
- چوونەتە بەردەم دادگە: 31 هەزار و 659 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 22 هەزار و 922 دۆسیە
 
دادگەکانی کاروباری کەسایەتی:
- چوونەتە بەردەم دادگە: 378 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 311 دۆسیە
 
دادگەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی (کەتن):
- چوونەتە بەردەم دادگە: هەزار و 643 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: هەزار و 62 دۆسیە
 
دادگەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی (لێکۆڵینەوە):
- چوونەتە بەردەم دادگە: 13 هەزار و 868 دۆسیە
- یەکلاییکراوە: 9 هەزار و 119 دۆسیە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.