کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان هەبوو
رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژی‌دا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لەنێویاندا لەگەڵ هەریەکە لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتان و دۆخی ناوچەکە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بوون.
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك كریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئه‌مریكی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی مایكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەمریکای کرد
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران و لایه‌نی ئه‌مریكی به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و یارمه‌تیدانی عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: "شاندی ئه‌مریكا باسیان له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به به‌رده‌وامی و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و پێویستی و گرنگیی یارمه‌تیی ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه؛ هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی".
ڤان هۆڵن دوای کۆبوونەوەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە.
ڤان هۆڵن ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەگەڵ بەغدا بۆئەوەی "حکومەتێکی سەقامگیر" لە عێراق پێکبهێندرێت کە ئێستا پێکهێندراوە.
سیناتۆرەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک کێشە هەن کە دەمێکە لە عێراق چارەسەر نەکراون و ئەویش هەوڵ دەدات حکومەتی ئەمریکا هان بدات بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، وەک پرسی "دابەشکردنی داهات" و نەبوونی یاسای نەوت و گاز.
سیناتۆرەکەی ئەمریکا بە ئاڵا شاڵی گوت، هاوئاهەنگییان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە و یارمەتی سوپای عێراقیش دەدەن بۆئەوەی دڵنیا ببنەوە کە داعش تێك دەشکێندرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەرمینیا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەرمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له فراوانكردنی زیاتر چالاكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و نیکۆڵ پاشینیان باسیان لە ره‌وه‌ندی كوردیی له ئەرمینیا و ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له هه‌رێمی كوردستان کرد و باسیان له په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌ردوولا كرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لەباره‌ی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كە، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەرمینیا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵدان و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه".
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هاوکارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سیلیست وەڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد و باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەڵاندەر دووپاتیكرده‌وه کە ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی وڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پێویست بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌یان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سوپاس و پیزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دووپاتکردەوە و به‌رده‌وامیی پشتگیریی واشنتۆنی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پێویست و گرنگ زانی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە
لەبەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ محەممەد بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وەی قه‌ته‌ر کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە و رایگەیاندووە: "ئال سانی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست زەوینه و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ كه‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بێت. لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، هه‌موو پشتگیری و ئاسانكارییه‌كی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌مباره‌وه پیشاندا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا له میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماتیوس مۆراوسكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵەندا كۆبووه‌وە؛ بە گوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵەندا، دۆخی سیاسیی عێراق، شه‌ڕی دژی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی گفتوگۆیان له‌بارەوە كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانی و ئه‌كادیمیدا كرده‌وه. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پۆڵەندای كرد بۆ پشتگیری و ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكێشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كردووە له شه‌ڕی دژی داعشدا.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بۆ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو قسەی کرد و گوتی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسیان لە پەیوەندییەکانی بواری وزەش کردووە.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق
هەر لە یەکەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین "پێشهاتەکانی گفتوگۆی هەولێر – بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، دۆخی ئابووری و پرسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، دۆخی سیاسیی بەگشتی، ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، ئامادەیی و رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تاوتوێ‌کران".
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە بەردەوامی و هەنگاوەکانی گفتوگۆی هەولێر- بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هاوڕا بوون کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و مەترسییانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە کاری پێکەوەیی و هاریکاریی هەموو هێز و لایەن و پێکهاتەکانی عێراقی دەوێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دوا سەردانی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا و رێکارەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی دۆخی ئابووریی وڵات، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سنوورەکان و چەند پرسێکی دیکە خرانە بەرباس.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی بە نادیە موراد کەوت
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی چاوی بە نادیە موراد، چالاكڤانی کوردی ئێزدی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی کەوت. بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە دوایین دۆخی کوردانی ئێزدی، شنگال و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی کردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هه‌ردوولا باسیان له دۆخی ئاواره ئێزدییه‌كان کرد و جه‌ختیان له گرنگیی كاركردن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و هاتنه‌كایه‌ی زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكێشی ئێزدییان و شنگال به‌تایبه‌تی دەیکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ