رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران و هەردوولا هاوڕابوون کە نابێت گوزه‌رانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سياسييه‌كان بكرێت.
رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی ئاشکراکردووە و دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كانى نێوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و لەتیف رەشید جه‌ختيان له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ناردنى شايسته داراييه‌كان و بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا هاوڕابوون كه نابێت ژيان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سياسييه‌كان بكرێت."
ده‌رباره‌ى ئاڵۆزييه‌كانى نێوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق "دووپاتيان كرده‌وه كه ده‌بێت عێراق نه‌خزێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى نێوچه‌كه‌وه و هه‌موو لايه‌ك كار بكه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات و خۆبەدوورگرتن له هه‌ر ئاشووب و ئاڵۆزييه‌ك."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ