سنووری کۆبانێ بە فڕۆکە بۆردوومان دەکرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە سایلۆی گەنم لە ناحیەی سرین و دەوروبەری لە لایەن تورکیاوە بۆردوومانکراوە.
 
بۆردوومانەکە ئەمڕۆ هەینی، 10-01-2025، سایلۆی گەنمی لە ناحیەی سرین لە کۆبانێ کردووەتە ئامانج و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانەکانی نازاندرێن.
 
ناحیەی سرین لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.
 
لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری پێشووی سووری لە 08-12-2024، هێرش و بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیادیان کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە