رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند، "هەینى مووچەى مانگى ئایارى خانەنشینى سەربازیى دابەشدەکرێت. بۆ ئەو مەبەستە بانکە پەیوەندیدارەکان کراوە دەبن."
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى ئەو وەزارەتە هەینى 14ى حوزەیرانی 2024 مووچەى ئەو خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانى ناوخۆ دابەشدەکرێت.
وەزارەتى دارایی و ئابوورى ئاماژەى بەوەداوە کە بۆ دابەشکردنى ئەو مووچەیە سەرجەم ئەو بانکانە دەوام دەکەن کە دابەشکردنى ئەو مووچەیەیان لە ئەستۆدایە.
لە لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار کە 9ى حوزەیرانی 2024 وەزارەتى دارایی وئابوورى بڵاویکردەوە، تەنیا خانەنشینى سەربازى تێدا نەبوو، ئەو کاتە وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەدا کە نەبوونى ناوی خانەنشینى سەربازیى لە نێو لیستەکە بەهۆی نەگەیشتنی پارەکەیان بووە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە.
بەغدا جگە لە هێزە ئەمنییەکان، پارەى مووچەى سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی، وەزارەتى کارەبا و خانەنشینى سەربازیى بۆ مانگى ئایار نەناردووە، کە کۆی پارەکەیان زیاتر لە 80 ملیار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ