رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە ماوەی 12 کاژێردا زۆرترین بڕی باران، لە ناوچەی بارزان و ئاکرێ باریوە، کەشناسی هۆشداری بەردەوامبوونی بارانبارینی بەلێزمە لە ناوچەکانی پشدەر، باکووری شاری کەرکووک و رۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆرینەی پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان دەدات.
شەوی چوارشەممە، 12-4-2023، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "کاریگەری بارانی بە لێزمە بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لە دەڤەری پشدەر، باکووری شاری کەرکووک، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە بەتایبەتی لەکاتەکانی درەنگانی شەو.
بەپێی ئەو ئامارەی، کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی 12 کاژێردا (لە 09:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی شەو) زۆرترین باران لە ناوچەی بارزان باریوە کە 128 مللیمەتر بووە، دوای ئەویش لە ئاکرێ 101 مللیمەتر باران باریوە.
ئاماری بارانبارین لە ماوەی 12 کاژێردا
- پارێزگای هەولێر:
- هەولێر: 22.4 ملیمەتر
- پیرمام: 24.2 ملیمەتر
- شەمامک : 13 ملیمەتر
- خەبات : 57.6 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 57 ملیمەتر
- سۆران: 14 ملیمەتر
- بارزان : 128.8 ملیمەتر
- پارێزگای دهۆک
-دهۆک: 29.1 ملیمەتر
- زاخۆ: 13.1 ملیمەتر
- ئاکرێ: 101.6 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 59.8 ملیمەتر
- کانی ماسێ: 44.4 ملیمەتر
- ئامێدی: 85.6 ملیمەتر
- مانگیش: 28 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی:
- سلێمانی: 27.5 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 61 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 17.4 ملیمەتر
- دووکان: 14.8 ملیمەتر
- هەڵشۆ: 19.8 ملیمەتر
- بازیان: 35.2 ملیمەتر
- پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکە:
کەرکووک: 9.2 ملیمەتر
- دووزخورماتوو: 93.8 ملیمەتر
- کەلار: 7.8 ملیمەتر
- خانەقین: 6 ملیمەتر
- مەیدان: 13.8 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە
- هەڵەبجە: 16.2 ملیمەتر
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ