دوای 16 رۆژ گرووپێکی شاخەوانی دوو بزنە گیرخواردووەکەی دەربەندیخان رزگاردەکەن

13-01-2022
هونەر حەمید
دوای 16 رۆژ گرووپێکی شاخەوانی دوو بزنە گیرخواردووەکەی دەربەندیخان رزگاردەکەن
دوای 16 رۆژ گرووپێکی شاخەوانی دوو بزنە گیرخواردووەکەی دەربەندیخان رزگاردەکەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گرووپێکی شاخەوانی ئەو دوو بزنە رزگار دەکەن کە بۆ ماوەی 16 رۆژ لە چیایەکی دەربەندیخان گیریانخواردبوو.
 
چەمی گوڵان لە دەبەندیخان ناوچەیەکی شاخاوییە، زۆرجار ئەو بزنانەی بۆ لەوەڕ دەچنە ئەوێ، تێیدا گیردەخۆن، بەڵام ئەوە بۆ یەکەمجارە زیاتر لە دوو هەفتە دوو بزن بەگیرخواردوویی بمێننەوە. گرووپێکی چوار کەسیی شاخەوانیی لە سلێمانییەوە چوونە دەربەندیخان، توانییان ئەو دوو بزنە رزگاربکەن.
 
حاجی رۆستەم، لەخۆشی رزگاربوونی دوو بزنەکەی و بۆ سەلامەتی شاخەوانەکان، یەکێک لەو 300 سەرە بزن و مەڕەی هەیەتی، دەیکاتە قوربانی.
 
حاجی رۆستەم حەسەن، خاوەن بزنەکانە و دەڵیت، "تەنیا لەبەر خودا و لەبەر ئەو دوو بزنەیە، نەوەک بۆ ماددی، گیانی یەکێک لەو شاخەوانانە بەهەرچی بێت دەیکڕین، بەڵام کە هاتوون لەبەر خاتری خوا و بۆ ئەو دووبزنەیە، ئێمە سوپاسیان دەکەین، دوو بزنەکە و پەنجا بزنی دیکەش سەردەبڕین لەپێناو ئەوەی بەسەلامەتی نەجاتیان بێت."
 
ئەو چوار شاخەوانە دەڵێن، جگە لە حەزی شاخەوانی، لەساڵی 2014وە، توانیویانە 13هاونیشتمانی و 18 سەربزن کە لە شوێنی جیاواز گیریانخواردبوو، رزگاریان بکەن.
 
ئاسۆ گوڵ محمد، شاخاوانە و باس لەوە دەکات، "هەرچەند رێگەکەی سەختبوو، چەند جارێک دابەزین بۆ ئەو شوێنەی کە بزنەکان گیریانخواردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێڕەوەکە درێژ و سەختبوو، بزنەکان لە شوێنی خۆیان نەدەوەستان، دووجار شوێنی کارگەمان گواستەوە و شەومان بەسەرداهات، بەڵام لە کۆتاییدا سوپاس بۆ خودا هەردوو بزنەکەمان رزگا کردن."
 
گرووپە شاخەوانییەکە، بۆ رزگارکردنی دوو بزنەکە هەوڵەکانیان پێنج کاژێری خایاند، توانییان کۆتایی بە دووری 16 رۆژەی بزن و کاریلەکانیان بهێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."