50 ژنی تووشبووی شێرپەنجە شاخەوانی دەکەن

11-04-2022
نزار جەزا
بەشێک لەو ژنانەی تووشبووی شێرپەنجەن و شاخەوانی دەکەن
بەشێک لەو ژنانەی تووشبووی شێرپەنجەن و شاخەوانی دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ  

بەیان حەمەساڵح تووشبوویەکی شێرپەنجە بوو، ئامادەکاری بۆ شاخەوانی دەکات، پێیوایە بووەتە هۆی تێپەڕاندنی نەخۆشییەکەی. نەخۆشییەک کە زۆر کەس لێی دەترسێت، بەڵام بەیانی 50 ساڵ بە ورەبەرز و خۆڕاگرییەوە تێیپەڕاند.
 
50 تووشبووی دیکەش لەگەڵ بەیانن، وەرزش هیوای پێبەخشیوون و لەسەر پێی خۆیان دەڕۆن. 
 
بەیان حەمەساڵح، تووشبوویەکی پێشووی شێرپەنجە دەڵێت، لە سەرەتادا دەڕۆشتم و کەوتم بەڵام دواتر وردە وردە رۆشتمە سەر شاخی سورێن و سەر شاخەکانی تر. چوار ساڵ زیاترە زۆر باشم. "دکتۆرەکەم پێی وتم زەحمەتە تۆ بتوانیت لەسەر پێی خۆت بڕۆیت، سوپاس بۆ خودا ئەوەشم تێپەڕاند و ژیانێکی خۆشم هەیە." 
 
لە ساڵی 2013ـەوە کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیان دامەزراند. سەرەتا 120 کەس بوون و تەندروستییەکی باشتر ئامانجیان بوو. 
 
شەهلا عەلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە گوتی، "ئامانجی سەرەکیمان هەوڵدانە بۆ ژیانێکی تەندروست، کە وەرزش دەکەیت مێشکت ئارام دەبێتەوە ژیانێکی ئاسایی دەبەیتەسەر." 
 
یەکێک لە رێنماییەکانی پزیشک بۆ ئەو ژنانەی دیاریکردووە وەرزشکردنە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییەش لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ شاخەوانی و رێ رۆشتن دەکەن، رۆژێکیش مەلەوانی دەکەن، سێ رۆژەکەی دیکەی هەفتەش دەچنە سەنتەری وەرزشی بۆ راهێنان.
 
لەو سەنتەرەدا، جگە لە تووشبووانی شێرپەنجە ژنانی دیکەش هەن، کە شەکرە و بەرزی گوشاری خوێنیان هەیە. 
 
راهێنەرێک کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان شێرپەنجەی مەمکی تێپەڕاندووە، ئێستا لە شاری سلێمانی راهێنان بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکات.
 
هاوشان لەگەڵ دەرمانەکانیاندا، رێنمایی ئەو ژنانە دەکرێت، کە گرنگی بە وەرزش، خۆراکی تەندروست، دابەزاندنی کێش و پشکنینی بەردەوام بدەن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.