هەموارى بودجەى عێراق بۆ پەرلەمان دەنێردرێت

10-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەت سەرۆکایەتیى پەرلەمانى ئاگادار کردووەتەوە، کە "بەم نزیکانە" هەموارى بودجەى گشتى و خشتەکانى رەوانە دەکات بۆ تاوتوێکردنى.
 
هەموارى بودجەى گشتیى عێراق لەلایەن تیمى راوێژکارانى سەرۆکوەزیرانەوە کارى لەسەر کراوە، تێیدا خشتەى داهات و خەرجى بۆ ساڵى 2024 گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، تاوەکو لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە. 
 
سۆران عومەر، ئەندامى لێژنەى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرۆکایەتى پەرلەمانى ئاگادار کردووەتەوە کە بەم نزیکانە خشتەى بودجە دەنێرێت بۆ ئەوەى پەرلەمان تاوتوێى بکات."
 
خەرجى بودجەى ساڵى 2024 دەگاتە 224 تریلیۆن دینار، پێشبینی دەکرێت کورتهێنانەکەى 84 تریلیۆن دینار دەبێت، کە 20 تریلیۆن دینارى لە ساڵى 2023 زیاترە. 
 
پەرلەمانى عێراق 30 رۆژ وەرزى یەکەمى کارکردنى بۆ ئەمساڵ درێژکردەوە و پشووەکەى دواخست. سۆران عومەر دەڵێت، "ئەگەر پەرلەمان بکەوێتە پشووشەوە، بۆ  هەموارى بودجە دەتوانێت کۆببێتەوە".
 
یاسای بودجەى گشتیى عێراق بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی نزیکەى 200 تریلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنان بڕى پارەکەى زیاتر دەکات.
 
پشکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ 102 تریلیۆن دینارە، کە هەردوو بودجەى بەکاربردن و وەبەرهێنان دەگرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.