بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان و دەربەندیخان زیادیکردووە

09-03-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەکەی دوێنێ، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی کوردستان بەتایبەتی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان زیادی کردووە، چەند بەنداوێکی بچووکیش سەرڕێژ بوون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 9-3-2023، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆخی بەنداو و کۆگەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاوی بەنداوی دووکان 13سانتیمەتر و دەربەندیخان 17 سانتیمەتر زیادی کردووە."
 
سەبارەت بە بەنداوە بچووکەکانیش رەحمان خانی گوتی، دوو بەنداو سەرڕێژ بوون، ئەوانیش بەنداوی دێوانە کە توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، هەروەها بەنداوی تووڕەجاڕ لە سنووری شێخ تەویل لە گەرمیان کە توانای گلدانەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو تەواوبووە.
 
شەوی رابردوو بەهۆی بارانی بەخوڕ "زیان بە بەنداوێکی گەرمیان گەیشت و رووخا"، بەڵام رەحمان خانی گوتی، ئەوە بەنداو نییە، چونکە شوێنێکی بچووکە و جووتیاران بۆ کۆکردنەوەی ئاو دروستیان کردووە و ناتوانن وەکو بەنداو بیناسێنن.
 
لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورە و ستراتیژی هەن، ئەوانیش بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک، لەگەڵ چەند پۆند و بەنداوێکی دیکە.
 
رەحمان خانی رەتیکردەوە لافاوەکە شەوی 8-3-2023، پارێزگای سلێمانی، کاریگەریی لەسەر بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان هەبووبێت و گوتی: "ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو، هیچ درزێک، یان تەقینێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رووینەداوە." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکی منداڵەکان دەڵێت، نووسینگەی سەرۆک بارزانی کێشەکەی بۆ چارەسەر کردووە.

دوای راپۆرتێکی رووداو، سەرۆک بارزانی هاوکاریی ماڵباتێکی کۆبانی دەکات

عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.