رووداو دیجیتاڵ
سەرەڕای بارینی بەفرێکی زۆر، بەتایبەتی لە حاجی ئۆمەران، بەڵام هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 09-02-2023 سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، لە 07-02-2023 هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریمان راگرت لەبەر سەلامەتیی گیانی هاونیشتمانیان، بەڵام ئەمڕۆ هاتووچۆ ئاساییە و هیچ گرفتێکمان نییە."
گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران گوتیشی، "تیمەکانمان بەردەوامن لە کارکردن بۆ پاککردنەوەی رێگەوبان، تاوەکو هیچ گرفتێک دروست نەبێت."
مەریوان کەریم، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی پاشماخ دەڵێت، "بەفرێکی زۆر لە ناوچەکەدا باریوە، بەڵام تیمەکانمان بەردەوامن لە کارکردن تاوەکو هیچ گرفتێک دروست نەبێت". گوتیشی، "پلەی گەرما نزم بووەتەوە و بەفر ناوچەکەی داپۆشیوە ،بەڵام لە هەوڵداین کە رێگەکان دانەخرێن."
شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت. شەوی رابردوو بەهۆی بەفربارینەوە لە چەند شوێنێک ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروست بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ