لە 64 قوتابخانەی دەربەندیخان و دەوروبەری تەنیا بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەی دەوامیان کرد

09-01-2024
پێشەوا بەختیار
پۆلێکی چۆڵی قوتابخانەیەک. وێنە: رووداو
پۆلێکی چۆڵی قوتابخانەیەک. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دەربەندیخان

ئەو منداڵانە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەبوو رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێیان بێت، بەڵام وەکو رۆژانی رابردوو لەنزیک قوتابخانەکەیان لەنێو خۆڵ و چۆڵاییەکانی بەردەم ماڵەکانیان لە دەربەندیخان یارییان کرد، چونکە مامۆستاکانیان هێشتا بایکۆتیان نەشکاندووە؛ لە هەر 64 قوتابخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەش بەڕێوەبەر و یاریدەدەر ئامادەبوون بەبێ مامۆستاکانی دیکە.
 
مینا پێشڕەو، قوتابی گوتی، "شەو گوترا کە قوتابخانە دەکرێتەوە گریام لە خۆشیدا، چونکە حەزم لە قوتابخانەیە." رەنو چێنەر، قوتابی دەڵێت، "ئەوەی فێربووین لەبیرمان چووەتەوە، بە مامۆستاکان دەڵێم قوتابخانە بکەنەوە."
 
قوتابییەکی دیکە بەناوی شاد سیروان داوا دەکات قوتابخانە بکرێتەوە و دەڵێت، "ئێستا هەر خەریکی یاریکردنین کە قوتابخانە نییە، ئەمڕۆ خلیسکێنەمان کرد." کۆیار کاوە قوتابییەکی دیکەیە و گوتی، "چووم بۆ قوتابخانە، کەچی نەبوو، کەس کەسی لێ نەبوو، زۆر ناخۆش بوو."
 
لە ئیدارەی راپەرین، هاوشێوەی دەربەندیخان دەرگای قوتابخانەکان نەکرایەوە و لە کۆی 371 قوتابخانە تەنیا یەک دانەیان مامۆستاکانیان بایکۆتیان شکاندووە، ئەو قوتابیانەی بەنیازی چوون بۆ خوێندن و یەکەم رۆژی دەوام چوونە قوتابخانەکانیان، بێ هیوا گەڕانەوە، چونکە پێیان گوتراوە، بایکۆتە.
 
خێڵان عەبدولڕەحمان، قوتابی (رانیە) دەڵێت، "گوتیان وەرن بۆ قوتابخانە و چووین، کەچی مامۆستاکە گوتی ئەگەر مامۆستاکانی دیکە نایەن، بڕۆنەوە و قوتابخانە نییە، کە قوتابخانە نییە خەریکی یارییە ئەلیکترۆنییەکانین، دەمانەوێت خوێندن دەستپێبکاتەوە و دووربکەوینەوە لەوانە."
 
لە گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی، زۆرینەی قوتابخانەکان نەکرانەوە و یەکەم رۆژی خوێندنیان تێدا نەکرا، کات دیار نییە کەی مامۆستا و قوتابییان بۆ دەگەڕێنەوە.
 
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە دەڵێت، "لە زۆنی سەوز بە بەرپرسە حیزبی و کارگێڕییەکان گوشاریان کرد بایکۆت بشکێت، نەشکا و هەڕەشەی سزای نقڵکردن و غیاباتیان داوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە رۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2024ەوە هەر مامۆستایەک نەچووبێتە دەوام، بە نەهاتوو ئەژمار کراوە، گەر هەر نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە چاوەڕوانی فەرمان لە وەزارەت دەکەن، بۆئەوەی بزانن چی سزایەکی دیکەیان بۆ دادەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنمی دەشتی هەریر. وێنە: دیلمان خورشید - رووداو/ئەرشیڤ

لە 24 کاژێردا زۆرترین باران لە هەورامان باریوە؛ مەترسی کەمبارانی لەسەر دانەوێڵە ماوە؟

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابرداوودا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە، دواتر سلێمانی، هەولێر و کەرکووک. کەشناسان و بەرپرسانی کشتوکاڵ دەڵێن، لە زۆرینەی ناوچەکان مەترسی وشکەساڵی نەماوە