رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنى وەزاریی ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق رەزامەندیی دا بۆ لێخۆشبوونى پێشمەرگە لە گومرگى تایبەت بە پێداویستییە سەربازییەکان، بەو پێیەی پڕچەککردنى لە رێگەى وەزارەتى بەرگریی عێراقە.
ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکى ئەو ئەنجوومەنەدا درا، کە ئەمڕۆ 8ـی ئایار بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە.
لێخۆشبوونەکەى گومرگ بۆ پێشمەرگە بە هاوشێوەى وەزارەتى بەرگرى، ناوخۆى عێراق و دەزگاى بنبڕکردنى تیرۆر دەبێت.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى لیوا یەحیا رەسول، گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەو پێیە پڕچەککردنى پێشمەرگە لە رێگەى وەزارەتى بەرگریی حکومەتى فیدراڵى دەبێت، بۆیە بڕیاردراوە پێشمەرگە لە گومرگی کڕینی پێداویستیی سەربازی ببەخشرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا ستراتیژى ئاسایشى نیشتیمانیی 2024 بۆ 2028 پەسند کرا و ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەى رەزامەندیی لەسەر بدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ