رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەس لە سەیدسادق دەستگیرکراون کە "ژمارەیەکی زۆر هێمای هاتووچۆیان دزیوە."
رۆژی یەکشەممە، 8-5-2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، سێ کەس دەستگیرکراون کە لە سنووری بنکەی پۆلیسی بەرزنجە هێمای هاتووچۆیان لێکردووەتەوە و دزیویانە.
ئاماژە بەوەش دەکات، "تۆمەتبارەکان هێمایەکی زۆری هاتووچۆیان لێکردووەتەوە و دزیویانە، چونکە هێماکان ماددەی ئەلەمنیۆمی تێدایە، دەیسووتێنن بۆ ئەوەی هێماکە دیار نەمێنێت لەبەر ئەو ماددەیە و دواتر دەیفرۆشنەوە."
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، سەرەتا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ک، ح، خ) له‌دایكبووی 1986 و (ب، م، ئـ) له‌دایكبووی 1985 له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا دەستگیرکراون. دواتر له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بە دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباره‌كه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه توانیان تۆمه‌تباری سێیه‌م به‌ناوی (ف، ع، گ) له‌دایكبووی 1988 بە هەمان تۆمەت دهستگیربکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ