ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دهۆک زیادی کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک دەڵێت، بەراورد بە هەمان رێککەوتی پار، بەنداوەکە دوو هێندە ئاوی تێدایە، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکانیش دەڵێت، بەنداوەکە ئەم ساڵ لە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو ئاوی زیاتری تێدایە.
 
بەنداوی دووکان، گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بەنداوەکەمان 35%ـی توانای خۆی ئاوی تێدایە".
 
کۆچەر جەمال گوتیشی: "ئەم ساڵ دۆخی بەنداوەکە بەراورد بە کاتی ساڵی رابردوو باشترە".
 
بەنداوی دهۆکیش کە توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەمساڵ دۆخی باشترە لە ساڵی رابردوو. فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەنداوی دهۆک 40 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە".
 
بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک گوتیشی: "بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، بەنداوەکەدا دوو هێندە زیادیکردووە، چونکە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا بوو".
 
بەنداوی دووكان لە ساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی دروستكراوە ‌و بەنداوی دهۆکیش ساڵی 1988 دروستکراوە.
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە