رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، تهندروستیی ئەو حوکمدراوانەی مانیان لە خواردن گرتووە "باشە"، بهڵام ئەگەر بهردهوامبن له مانگرتن، "بە دڵنیاییەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر تهندروستییان دەبێت." پارێزەری خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینانیش دەڵێت، "بڕیارە رۆژی سێشەممە داواکاری گشتی لەبارەی ئازادبوونی مەرجدار بۆ سزادراوانی شیلادزێ بڕیاربدات."
رۆژی یەکشەممە 7-8-2022، مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "کۆمەڵێک لە سزادراوان ماوەیەکی زۆرە مانیانگرتووە و داوای ئازادبوودنی مەرجدار دەکەن."
لەبارەی بارودۆخی تەندروستییان گوتی: "تەندروستییان باشە، بەڵام ئەگەر بەردەوامبن لە مانگرتن بە دڵنیاییەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستییان دەبێت."
رۆژى 7-8-2022 شاندێكى باڵاى دهستەی مافی مرۆڤ به سهرۆكایهتى د. مونا یاقوو، سهرۆكى دهسته، بهڕێوهبهرى گشتیى یاسایى مافی مرۆڤ، فهرمانبهرانى تایبهتمهندى بهدواداچوونى بهندیخانه له دهستەکە پاڵپشت به یاساى ژماره 4ـى ساڵى 2010ـى دهستهكه، سهردانى بهڕێوهبهرایهتى چاكسازى گهورانى ههولێریان كرد.
سەردانەکەیان بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەکە کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە بۆ ئاگاداربوون بووە له رهوشى سزادراوانى ناو چاكسازى، لهگهڵ سزادراوان و نوێنهرانیان له تاوانه جیاوازهكان گفتوگۆیان كردووە.
مونا یاقوو گوتی، "بەڵێنم بە سزادراوان داوە تاوەکو دوایین سات لەگەڵ داواکاری گشتی و چاکسازی و دادگە لەسەر هێڵ دەبین بۆ ئەوەی بە زووترین کات بڕیارەکە دەربچێت."
رۆژی پێنجشەممە 7-7-2022، بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان بە رووداوی راگەیاند: "سزادراوانی شیلادزێ فەرمانی ئازادکردنی مەرجداریان بۆ دەرکرا و دوای جەژنی قوربان ئازاد دەکرێن." گوتیشی، "داواکاری گشتی بڕیارەکەی راگرت و وەڵامی دادگەی نەدەدایەوە، بەڵام گوتیان کە دووسبەی لە کاتی دەوامی فەرمی وەڵامی دادگە دەدەنەوە لەبارەی سزادراوانی شیلادزێ بۆ ئەوەی ئازادبوونی مەرجدار بیانگرێتەوە."
بەشدار حەسەن گوتیشی: "هەموو ئەوانەی بەگوێرەی ماددەی 1ـی لە یاسای ژمارەی 21ـی ساڵی 2003ـی پەرلەمان تایبەت بە تێکدان و پشێوی نانەوە و تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ، دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە دەبێت ئازادبوونی مەرجدار بیانگرێتەوە."
هەر ئەمڕۆ، دەستەی مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە کاتی سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر بینیمان كه بنكهى تهندروستى چاكسازى له رووى نهبوونى پزیشكى پسپۆڕ و پێداویستى پزیشكى وهكو پێویست نییه و سزادراوان گلهییهكى زۆریان ههبوو."
حوکمدراوانی شیلادزێ ئەمانەن:
یووسف شەریف ئیبراهیم، لەدایکبووی 2001
مەحموود ناجی سدیق، لەدایکبووی 1996
کۆڤان تاریق جوبرائیل، لەدایکبووی 1996
ئەمجەد یووسف مستەفا، لەدایکبووی 1989
نێچیرڤان بەدیع حاجی، لەدایکبووی 1993
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ