رووداو دیجیتاڵ
عەلی باپیر پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەردەبڕێت.
رۆژی یەکشەممە 7-8-2022، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هاوخەمی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد و ماڵباتەکەی کرد و هیوای خواستووە ئەمە دوایین ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
رۆژی شەممە 06-08-2022، حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد و پرسەکەی لە مزگەوتی شافیعی لە سۆران بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ