رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێت، بیر و نزاکانم لەلای ئەوانەن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە.
دوای بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 6-2-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بیر و نزاکانم لەلای ئەوانەن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم."
دوای کاژێر 4:00ی بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکرا.
My thoughts and prayers are with those affected by the earthquake that struck our region early morning. I extend my condolences to the victims’ families and loved ones, and wish a quick recovery to the wounded
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) February 6, 2023
بەپێی سەنتەری ئەمریکی بۆ بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە باکووری کوردستان بووە بە قوڵایی 24.1 کیلۆمەتر. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەوە، چەندین پاشلەرزەی دیکە لە شارەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان هەستی پێکراوە. بوومەلەرزەکە لە عێراق، سووریا، لوبنان، ئیسرائیل و میسر هەستیپێکراوە.
دەزگای رووداوەکان و باری لە ناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان لە کاژێر 4:17ی خولەکەی بەرەبەیان بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویدا. دوای ئەوە دوو بوومەلەرزەی دیکە لە دیلۆکی باکووری کوردستان بە گوڕی 6.4 پلە و 6.5 پلەی رێختەر روویانداوە.
بوومەلەرزەکەی لە هەرێمی کوردستانیش روویدا، بە گوڕی 4.7 پلە بووە. بەشێک لە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان لە شارەکان هاتنە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ