قایمقامی خەلیفان: 95%ی پڕۆژەی جووتسایدی سپیلک - خەلیفان تەواو بووە

28-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای خەلیفان دەڵێت، "یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان جووتسایدی سپیلک - خەلیفانە کە 95%ی کارەکانی تەواو بووە."
 
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەی جووتسایدی سپیلک - خەلیفان لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە و 95%ی تەواو بووە.
 
مەغدید عەریف ئەحمەد گوتیشی، "تەنیا کەمێک کاری رێکخستن و هێڵکاری ماوە و مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ تەواو دەبێت."
 
بە گوتەی قایمقامی خەلیفان، "سەرەتا درێژیی رێگەکە 8 کیلۆمەتر بوو، بەڵام لەم دواییەدا دوو کیلۆمەتری دیکەی بۆ زیادکرا و بووە 10 کیلۆمەتر؛ تێچووەکەی 80 ملیار دینارە."
 
مەغدید عەریف ئەحمەد دەڵێت، "ئەم ساڵ کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی، پەروەردە و رێگەوبان لە قەزای خەلیفان جێبەجێ کراون. تەنیا پڕۆژەکانی ئەم ساڵ لە قەزای خەلیفان تێچووەکەیان نزیکەی 6 ملیار دینار بوو."
 
پڕۆژەی جووتسایدی سپیلک - خەلیفان لە مانگی 9ی ساڵی 2022 کارکردن تێیدا دەستیپێکرد و دوو ساڵ بۆ تەواوکردنی دیاریکرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.