بەڕێوەبەری نەوت و کانزای دهۆک: زیاتر لە 4 ملیۆن لیتر نەوت لە پارێزگای دهۆک دابەشکراوە

28-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 15 رۆژە دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری شاری دهۆک دەستیپێکردووە. بە گوتەی بەڕێوەبەری نەوت و کانزای دهۆک، زیاتر لە 4 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 24ی ئەیلوولی2024، کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزای دهۆک بە وەکالەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای دهۆک زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 20 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە کە زیاتر لە 4 ملیۆن لیتریان پێدراوە".
 
کارزان رەئووف گوتی: "لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری پارێزگای دهۆک، هەر خێزانێک بەرمیلێک (200 لیتر) نەوت وەردەگرێت، کە بە 100 هەزار دینار پێیان دەدرێت."
 
لە 12ی ئەیلوولی 2024ـەوە، دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و نزیکەی 14 بۆ 15 ناوچە لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.