بافل تاڵەبانی: سەرکۆنەی ئەو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرهەق بە سەرکردەکان دەیکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵاوە دەڵێت، "سەرکۆنەی ئەو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرهەق بە سەرکردەکان دەیکات."
 
ئێوارەی رۆژی شەممە، 28ـی ئەیلوولی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا گوتی: "بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانیمان پێگەیشت."
 
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: "لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و موسڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە." 
 
سەرۆکی یەکێتی داوا لە هەموولایەنەکان دەکات "تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت." 
 
هەروەها دەشڵێت: "سەرکۆنەی ئەم کار و تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات." 
 
سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند، حیزبوڵڵای لوبنانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کوژراوەکە.

هاونیشتمانییەک لە بەستۆڕە بە دەستی مامی هاوژینەکەی کوژرا

ئەمڕۆ شوکر محەممەد عەلی، مامی کوژراوەکە بە رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 17:00، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، برازام نێچیر عوسمان محەممەد بە دەستی ئامۆزایەکی خۆی کوژرا."