'وەرزی بارانبارین زووتر دەستی پێکردووە' لەم ساڵدا تەنیا لە دهۆک زیاتر لە 13 میللیمەتر باران باریوە

05-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن بارانبارین هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەرزی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بە گوتەی کەشناسێک 'زووتر دەستیپێکردووە' و لەو ماوەیەدا لە دهۆک زیاتر لە 13 میللیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە، هیچ بڕە بارانێک نەباریبوو.
 
بەگوێرەی ئاماری بەشی کەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، تاوەکو رۆژی چوارشەممە، 04-10-2023، لە سنووری پارێزگای دهۆک بە تێکڕا 13.1 مللیمەتر باریوە، بەڵام ساڵی رابردوو، تاوەکو ئەم کاتە هیچ بڕە بارانێک لە سنووری پارێزگاکە نەباریوە.
 
لە ئامارەکەدا هاتووە، زۆرترین باران لە کانی ماسی باریوە، کە 35 مللیمەتر بووە. هەروەها لە سەرسنگ 33 مللیمەتر، شیلادزێ 30.5 میللیمەتر ئامێدی 20 میللیمەتر بامەڕنێ 19 میللیمەتر دێرەلووک 17 میللیمەتر باران باریوە. کەمترینیش لە شێخان باریوە، کە 0.5 میللیمەتر بووە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، بە رووداوی گوت: "ئەمساڵ دەتوانین بڵێین وەزری بارانبارین زۆرتر لە کاتی خۆی دەستپێکرد، کە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمە."
 
ئەو کەشناسە پێشبینی کرد، لە رۆژانی 10 - 20ـی ئەم مانگە چەند شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو، شەپۆلی بەهێزی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی رانیەش ئاماری بارانبارینی ئەو چەند رۆژەی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە، لە رانیە 11.5 میللیمەتر باران باریوە، لە کاتێکدا پارساڵ لەم کاتەدا 4.7 میللیمەتر باران باری بوو. لە قەڵادزێ 5.5 میللیمەتر باران باریوە، بەڵام ساڵی رابردوو 7.5 مللیمەتر باران باری بوو.
 
هەر بەپێی ئاماری کشتوکاڵی رانیە، تاوەکو چواری ئەم مانگە لە چوارقوڕنە 19 میللیمەتر لە حاجیاوا 18.3 میللیمەتر لە گردجان 16.3 میللیمەتر باران باریوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.