لە هەرێمی کوردستان خولێکی زانستیی وەرزشی شاخەوانی بەڕێوەدەچێت

05-10-2020
بەختیار قادر
بەختیار قادر
خوولەکە لەنێو هۆڵدایە و مەیدانییە
خوولەکە لەنێو هۆڵدایە و مەیدانییە
نیشانەکردن شاخەوانی
A+ A-
 
رووداو - رواندز

بۆ یەکەمجارە لە باشووری کوردستان وەرزشی شاخەوانی بە زانستی دەکرێت و بنەماکانی شاخەوانی لە دووتوێی پەرتووکێکدا کۆدەکرێنەوە و راهێنەر پێدەگەیەنرێت.
 
فیدراسیۆنی شاخەوانیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ رۆژدا ئەم کارەی کردووە و لە گەشتێکی خەرەندی رواندزدا بە کرداری شاخەوانان بۆ ئەم وەرزشە راهێنران.
 
فێرخوازان دوو رۆژ لە هۆڵدا رادەهێنرێن و دواتر بە شێوەی کرداری دەچنە شاخ. گەشتەکەیان لەنێو خەرەندی رواندزدایە. هەنگاوەکانیان بەپێی رێنوێنیی راهێنەرە و فیدراسیۆنی شاخەوانی ئامانجیەتی راهێنەر بۆ وەرزشە پێبگەیەنێت.
 
ئەنوەر عەلی، سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەک فیدراسیۆنی شاخەوانی پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ خول و پێشخستنی هونەری شاخەوانی لە سەرەتاوە تا ئاستی راهێنەر کە بتوانین راهێنەری باش لە کوردستان دروست بکەین و بە هەموولایەک بتوانین ئەم وەرزشە بە زانستی بکەین."
 
نەرمین عەبدی دوو ساڵە شاخەوانی دەکات و لەم گەشتەدا بنەماکانی چۆنیەتیی رۆشتن، مەودای هەنگاو، سووتانی کالۆریی زیانبەخش و کاتی پشوودان رەچاو دەکات و فێر کراون کە چۆن شوێنە سەختەکان تێپەڕێنن.
 
شاخەوانان زیاتر لە چوار کیلۆمەتر هەوراز و نشێویان بڕی و سێ رۆژ لەسەر یەک بە شێوەی تیۆری و کرداری بنەماکانی شاخەوانی فێرکران. تاقیکرانەوە بۆ ئەوەی لە باشووری کوردستاندا راهێنەرانی ئەم وەرزشە دەست نیشان بکرێن.
 
هەردی بابان، راهێنەری وەرزشی شاخەوانییە و دەڵێت، "کە تاقیکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین بۆ ئەوەی دووبارە و سێبارە هەقی ئەو کەسانە بدەین کەوا باش بوون یان خراپ. ئەم مۆڵەتەی یاخود ئەم بڕوانامەیەی پێی دەدەین هەقێکی تەواو بێت بۆ ئەوەی ئەو کەسە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەر و کاری باش بکات."
 
ئەو وەرزشە بڕگەیەکی سەرکێشییە، شاخەوان بۆ بینینی کەلێن و لووتکەی چیاکان زۆر جار دووچاری ناوچەی سەخت دەبێتەوە؛ رادەهێنرێن چۆن سەلامەتیی خۆیان بپارێزن و بە چ شێوەیەک لە کاتی تەنگانەدا دەرباز بکرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.