گەشتکردنی گرووپێکی شاخەوانی بۆ ناوچەی چایلانی وان

05-07-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
دیمەنێکی ناوچەی چایلان. وێنە: A.A
دیمەنێکی ناوچەی چایلان. وێنە: A.A
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپێک لە شاخەوانان و ژینگەدۆستانی وان بە مەبەستی بینینی سرووشتی ناوچەی چایلان چوونەتە شوێنەکە. دەریاچە و لووتکەی چایلان دەکەوێتە نێوان وان، جۆلەمێرگ و شرناخ، هاونیشتمانییان دەڵێن، "سرووشتی ئێرە لە سرووشتی زۆربەی ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا خۆشترە." 
 
عومەر دەمەز، سەرۆکی کۆمەڵەی شاخەوانیی وادییە و دەڵێت، "راستییەکەی دەریاچەی چایلان شوێنێکە شایستەی بینینە. بەهەشتێکی شاراوەیە، رکابەریی دەریاچەی سات دەکات، شوێنێکی ناوازەیە. بەڵێ راستە هەرێمی قەرەدەنیز و دەریاچەی سات خۆشن، بەڵام چایلان خۆشترە."   
 
چایلان سەر بە پارێزگای وانە و 80 کیلۆمەتر لە ناوەندی وانەوە دوورە، کەچی تەنیا 38 کیلۆمەتر لە ناوەندی شرناخ دوورە. ئەمە وایکردووە زیاتر شرناخییەکان رووی تێبکەن. 
 
جاهیدە پیشکین، شاخەوانێکە و دەڵێت، "بەڕاستی شوێنێکی ناوازەیە، سەرم سوڕماوە، یەکەمجارە سرووشتێکی وەها جوان دەبینم. شوێنێکە پێویستە هەمووان بیبینن. راستە بەرزە، بەڵام گەیشتن بەم لووتکەیە ئاسانە، ئۆتۆمبیل لە بنارێکی نزیک دایبەزاندین. رۆژەکەمان زۆر خۆش تێپەڕی." 
 
شاخەوان و ژینگەدۆستانی وان بڕیاریانداوە سەر لەو سرووشتە نەبڕن و گەشتەکان درێژە پێبدەن. محەممەد مەهدی یاڤوز، شاخەوانێکی دیکەیە و دەڵێت، "پێشتر زۆر ناوی ئێرەم بیستبوو، جا کە هاتم و بینیم زیاتر سەرسامی ئەم جوانییە بووم. زیاتر لەو جوانییەی هەیە کە باس دەکرێت." 
 
دەریاچەی چایلان 3 هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و لووتکەکەشی 3 هەزار و 200 مەترە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."