رێڤینگ هروری: پێشمەرگە یەكێك دەبێت لە سوودمەندەكانی یاسای چاکسازی

05-04-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پێشمەرگە پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-
رووداو-سلێمانی

 سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت هێزی پێشمەرگە یەكێكە دەبێت لە سوودمەندە سەرەکییەکانی یاسای چاکسازی، چونكە "بەناوی پێشمەرگەوە زۆر پلە بەخشراوەتە كەسانێك كە شایستەی نەبوون".
 
رێڤینگ هروری، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی سوودی زۆری دەبێت ‌و یەكێك لە سوودمەندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە، چونكە كەسانێكی زۆر بەناوی پێشمەرگەوە پلە‌ و پایە ‌و شایستەی داراییان پێدراوە كە شایەنی نەبوون".
 
سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەبێتە هۆی یەكخستنی یەكەی ژمێریاری پێشمەرگە كە ئێستا زیاد لە یەكەیەكی ژمێریاری هەیە". 
 
سەبارەت بەوەش بەجێبەجێكردنی یاساكە، مانگانە چەند بودجە بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە؟ رێڤینگ هرووری گوتی: "تاوەكو یاساكە نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە دیار نییە چەند بودجە دەگەڕێتەوە، بەڵام لەو بڕوایەدا نیم بودجەیەكی زۆر بێت".
 
رۆژی سێشەممە (04-02-2020) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاسای چاكسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەكان پەسند كرد ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران یاساكەی ئامادەكردبوو ناردیە پەرلەمان ‌و پەرلەمانی كوردستانیش لە رۆژی 16-01-2020 پەسندیكرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی هەوراوی ئەمڕۆی دهۆک. وێنە: نایف رەمەزان - رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."