بە دەستپێکردنەوەی گەڕانە هاوبەشەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان خەڵک هەست بە ئاسایش دەکەن

04-12-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
هەسەدە و هاوپەیمانان دەستیان بە گەڕانە هاوبەشەکانیان کردەوە
هەسەدە و هاوپەیمانان دەستیان بە گەڕانە هاوبەشەکانیان کردەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی رمێلانی پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستیان بە گەڕانی هاوبەش کردووەتەوە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە لە 20ی تشرینی یەکەمەوە، بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە، هەسەدە گەڕانی خۆی لە چوارچێوەی ئەو ئەرکە هاوبەشەدا راگرتبوو. 
 
دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن، بەهۆی دەستپێکردنەوەی گەڕانە هاوبەشەکانەوە هەست بە ئاسایشی زیاتر دەکەن.
 
پێش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، هەفتانە ئەمریکا و هەسەدە نزیکەی 20 گەڕانی هاوبەشیان ئەنجامدەدا. 
 
ئامانج لەو گەڕانە هاوبەشانە دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش و رێگەگرتنیانە لە هەر جموجووڵێک. 
 
بوونی سەربازییانەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ساڵی 2014 بە بۆردوومانکردنی پێگەکانی داعش لە کۆبانێ دەستیپێکرد.
 
لە 2015دا نزیکەی 2000 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ئەمریکا چوونە ئەو وڵاتە و یارمەتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیاندا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان لە ژێر دەستی داعش.
 
ئێستا ئەمریکا نزیکەی 900 سەرباز و راوێژکاری سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان، ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ناوچەی تەنف هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".