رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئێليزێ له پاريس لەگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى و ماكرۆن لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه گفتوگۆیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هاوڕابوون كه پێويسته له دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا به‌رده‌وام بێت."
هاوکات، ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریس."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان[لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا] تاوتوێکرد."
نێجیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا "قووڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه."
رۆژی پێنجشەممە، 02-11-2023 کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا - کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3ـی تشرینی دووەمی 2023 کاژێر 11 (بە کاتی فەرەنسا)، کە دەکاتە کاژێر 13:00 (بە کاتی هەولێر)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوە بە تەوقە و باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێ‌کرا.
هەردوو سەرۆکەکە لە پێش دەرگای کۆشکی ئێلیزێ وەستان و ماکرۆن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت: "زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت."
هاوکات، ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو بۆ پاریس پرسیاری لەبارەی کۆبوونەوەکە لە ماکرۆن کرد و لە وەڵامیدا، سەرۆکی فەرەنسا گوتی، "کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگە چونکە دەزانیت ئێمە چەندێک پەیوەستین بە سەقامگیریی و سەروەریی عێراقەوە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/11/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئيليزێ له پاريس له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دوو قۆڵيدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ