رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت. "
وەزارەتەکە ئەمڕۆ (سێشەممە، 8-4-2025) لە راگەیێندراوێکدا جەختی کردەوە لەوەی "رۆژی پێنجشەممە (10ـی نیسانی 2025) مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت."
هەروەها دەڵێ "لە هەمان رۆژ مووچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ