رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێیە، لەلایەن ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس.
بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی 33مین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت. بە گوێرەی رێکخەرانی ئەو رێوڕەسمەش، چاوەڕێ دەکرێت، لانیکەم 120 شا، سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە بن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سەرۆک نێچيرڤان بارزانى ئێوارهى ئهمڕۆ، هاوڕێ لهگهڵ سهركردهكانى جيهان له ئەليزێى كۆشكى سهرۆكايهتيى فهرهنسا، بهشدارى له رێوڕهسمى كردنهوهى يارييهكانى ئۆلۆمپيكدا دهكات."
یەکەم جارە لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییەدا ئاهەنگی دەستپێک و کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد، لە دەرەوەی یاریگاکان بکرێت، کە بڕیارە لە کەنار رووباری سین بەڕێوەبچێت، کە بە نێوەڕاستی پاریسدا تێدەپەڕێت.
ئاهەنگەکە بڕیارە کاژێر 08:30ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر بەڕێوەبچێت و تاوەکو نیوەی شەو بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ