لە گەرمیانەوە کارەبا گەیێندرایە خانەقین

03-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گواستنەوەى 90 مێگاوات کارەبا لە گەرمیانەوە بۆ خانەقین و دەوروبەرى تەواو بوو. گواستنەوەکە بەگوێرەى گرێبەستێکە لەنێوان وەزارەتەکانى کارەباى هەرێمى کوردستان و عێراق.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمپانیاى گشتیى دابەشکردنى کارەباى ناوەڕاست، ئەو هێڵە بۆ گواستنەوەى کارەبا لەنێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاى دیالە خراوەتەکار، بۆ قۆناخى یەکەمیش 90 مێگاوات لە رێگەى هێڵى گواستنەوەى کەلار – سەید جابر دەگوێزێتەوە.
 
حازم کەریم، بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى گەرمیان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "گرێبەستى گواستنەوەى ئەو کارەبایە لەگەڵ کۆمپانیاى تۆرۆس کراوە، کە بەرهەمهێنەرى کارەبایە لە وێستگەى بازیان. ئەو بڕە کارەبایەى بە دیالەى دەفرۆشێت زیادەى پێویستییەکەیەتى. ئەو رێککەوتنە بە ئاگاداریى هەردوو وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى بووە."
 
کارەباکە دەگەیێندرێتە چوار وێستگەی جەلاوى جێگیر، باکوورى جەلەولا، قەرەتەپە و کەشکۆڵ.
 
ئەو گرێبەستە کارەبا بۆ قەزاى خانەقین و ناوچەکانى دەوروبەرى دابین دەکات.
 
بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى گەرمیان رایگەیاند: لە 2ى حوزەیرانەوە گواستنەوەى ئەو کارەبایە خراوەتەکار و لە رێگەى هێڵى 130 کەى ڤى گەرمیانەوە دەگوێزرێتەوە. سەرەتا 59  مێگاوات کارەباى پێدا گوێزرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.