پۆلیسی قوروەی پارێزگای سنە: بکوژی دوو هاووڵاتییەکە دەستگیر کرا

02-08-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرێوەبەری پۆلیسی شاری قوروەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بکوژی دوو هاووڵاتی ئەو شارە کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کێڵگەیەک کوژران، دەستگیر کرا.
 
عەلیرەزا سەفەری، بەرێوەبەری پۆلیسی شاری قوروە رایگەیاند، دوای کوژرانی دوو هاووڵاتی لەنێو کێلگەیەکی نزیک شارەکە، لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە و هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی بکوژی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستیپێکرد.
 
بە گوتەی سەفەری، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، هێزەکانی پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارەکە و شوێنی خۆشاردنەوەیان ئاشکرا کرد و دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیریان کرد و رادەستی دادگە کرا.
 
بەرێوەبەری پۆلیسی شاری قوروە ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە کوشتنی هەردوو کەسەکەدا ناوە و رایگەیاندووە، بەهۆی کێشە و ناکۆکی دارایی ئەو دوو کەسەی کوشتووە.
 
سێشەممەی رابردوو 25-7-2023، تەرمی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە لە کێلگەیەک کوژران و رۆژی دواتر خەلیل فیعلەگەری، قایمقامی شاری قوروە رایگەیاند، لە رووداوەکەدا خاوەنی کێڵگەکەش بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".