لە مانگێکدا 3 کۆڵبەر کوژراون و 34 کۆڵبەریش برینداربوون

02-08-2022
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 3 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 34 کۆڵبەریش برینداربوون.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، کوژران و برینداربوونی کۆڵبەر و کاسبکاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە و 16 کەس زیاتر لە مانگی پێشتر کوژراون یان برینداربوون.
 
17 کەس لە کۆڵبەرە بریندارەکان و 3 کۆڵبەرە کوژراوەکەش خەڵکی پارێزگای سنە و 17 بریندارەکەی دیکەش خەڵکی شارەکانی پارێزگای کرماشان بوون.
 
رۆژی شەممە 30-07-2022، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەتا حەسەنزادە، کە تەمەنی 35 ساڵ بوو لە سنووری بانە مینی پێدا تەقیوەتەوە و برینداربووە. ئەو کۆڵبەرە یەکەمجاری بووە بۆ کۆڵبەری بچێتە ناوچە سنوورییەکان.
 
بەگوێرەی رێکخراوی هەنگاو، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووری بانە رۆژی شەممە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، ئەو کۆڵبەرەش شارەزای ناوچەکە نەبووە و چووەتە ناوچەیەکی بە مین چێنراو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.