وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان: بۆ کردنەوەی سایلۆکان چاوەڕوانی دیاریکردنی بڕی گەنمین

02-06-2024
ئەحمەد حەمید
بەرهەمی گەنمی ساڵانی پێشوو لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
بەرهەمی گەنمی ساڵانی پێشوو لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بۆ کردنەوەی سایلۆکان چاوەڕێی وەزارەتی کشتوکاڵن بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیاران دیاری بکەن.
 
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات گوتی: "چاوەڕوانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین بۆ دیاریکردنی بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیاران، تاوەکو بڕی گەنمەکە دیاری نەکرێت ناتوانین سایلۆکان بکەینەوە، چونکە بەپێی ئەو بڕەی ئەوان دیاری دەکەن پارەی بۆ تەرخان دەکرێت."
 
لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتی ئەو گەنمەی لە جووتیاران دەمێنێتەوە و وەرناگیرێت، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی ئەوە کراوە، رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتی گەنمی جووتیاران بدۆزرێتەوە، بۆ بە بازاڕکردنی ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە، بتوانین بە نرخێکی گونجاو بە بازاڕی بکەین."
 
کەمال موسلیم، باسی لە گرفتی بارهەڵگرەکان کرد و دەڵێت: "گرفتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە رێگەوبانەکان و ناڕەزایەتی دانیشتووانی سەر ئەو رێگایانەوە هەبوو، لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی ئەو بابەتە کرا بۆ ئەوەی رێگەیەکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ئەو بارهەڵگرانە."
 
کەمال موسلیم گوتیشی: "هەر بازرگانێک لە بازگەکان گرفتی بۆ دروست دەکرێت دەتوانێت سەردانی لایەنی پەیوەندیدار و وەزارەتی بازرگانی بکات، بۆ ئەوەی هەوڵبدەین گرفتەکانیان چارەسەر بکرین، نابێت کێشەی لەو شێوەیە هەبێت."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".