وردەکاریی شەڕەتەقەکەی شاری دایک لە سلێمانی؛ 'تەقەکان بۆ کوشتن بوون'

02-04-2023
پێشەوا بەختیار
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولایەنی تەقەکەریان دەستگیرکردووە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولایەنی تەقەکەریان دەستگیرکردووە

شرۆڤە

وردەکاریی شەڕەتەقەکەی شاری دایک لە سلێمانی؛ 'تەقەکان بۆ کوشتن بووم'

A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری دایک لە سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلاستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سامان حاجی فایەق، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان روویدا. بەهۆی شەڕەکەوە دوو لە پاسەوانەکانی ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان برینداربوون.
 
هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی گوت، "واگومان دەکەم ئەو کۆمپانیایەی تەقەی کردووە یەکێک بێت لەو کۆمپانیایەی کە لەماوەی رابردوودا لە بەدواداچوونەکانمان ناومان هێناون و باسمان کردووە کە خەریکی داگیرکاری و دزی و جەردەیین، دەسەڵاتیان لە پەرلەمان زیاترە، تەقەکانیش بۆ کوشتن بووە، چونکە هەموو فیشەکەکان بە جامی سەیارەکە کەوتوون لە لای سایەق و سەکنەوە چونەتە ژوورەوە."
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ شەممە تۆمارکراوە، چەند کەسێکی دەمامکدار لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دەردەکەون، گرووپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان دەڵێن، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان چەکداری ناردووەتە سەر شوێنی کار و حەوانەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە و هەڕەشەیان لێکردوون.
 
هۆکاری هەڕەشەکردن بەگوتەی سامان حاجی فایەق، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتووی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کۆمپانیاکەی ئەوە، داوایکردووە دوو دەفتەر دۆلار داشکاندنی بۆ بکرێت، بەڵام ئەوان رازی نەبوون.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەردوولایەنی تەقەکەریان دەستگیرکردووە و دڵنیاییان داوە کە هەرکەس دەستی لە شەڕەکە هەبووبێت، دەیدەنە دادگە. 
 
هاوڕێ مەلا ستار بە رووداوی گوت، چەکدارەکان وایانزانیوە ئەو لەگەڵ پاسەوانەکانیدایە و تەقەیان لێکردوون. گوتیشی، "چاوەڕوانی لایەنی پەیوەندیدار و هێزە ئەمنییەکان دەکەین کە هەستاون بە ئەرکی خۆیان بۆ و دەستگیرکردنی ئەو تەقەکەرانە، ئەگەر ئەوان نەیانتوانی بیکەن ئەو کات ئێمەیش دەستەوەستان ناوەستین و شتی دیکە هەیە بیکەین."
 
بە گوتەی هاوڕێ مەلا ستار، پاسەوانەکانی بێئاگا بوون و لەناکاو 10 کەس تەقەیان لێکردوون. لە بەرامبەریشدا لایەنی دیکەی شەڕەکە دەڵێن، کێشەکە بۆ چەند رۆژێک پێشتر دەگەڕێتەوە و ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان هەڕەشەی لێکردوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.