لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا 271 منداڵ لەدایکبوون و زۆرینەیان کچن

02-01-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکەم رۆژی ساڵی (2023)دا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 271 منداڵ (151 کچ و 120 کوڕ) لەدایکبوون. تەنیا لە پارێزگای سلێمانی لە یەک رۆژدا 88 منداڵی کچ لەدایکبوون.
 
رۆژی دووشەممە 2-1-2023، بەشدار شەماڵ، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی فێرکاری لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە 1-1-2023دا تەنیا لە نەخۆشخانە حکومییەکان 41 منداڵ لەدایکبوون.
 
لە پارێزگای هەولێر زۆرترین منداڵی کچ لە دایکبووە. بە گوتەی بەشدار شەماڵ، 23 منداڵی کچ و 18 کوڕ لەدایکبوون،11 کچ و سێ کوڕ بەشێوەی نەشتەرگەریی لەدایکبوون، هاوکات 12 کچ و 15 کوڕ بەشێوەی سرووشتی لەدایکبوون. 
 
لە پارێزگای دهۆکیش 66 منداڵ لەدایکبوون، کە زۆربەیان لە رەگەزی مێ بوون. هەمزە رەزیکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک بە رووداوی گوت، تەنیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا 38 منداڵی کچ و 28 منداڵی کوڕ لەدایکبوون، لەو  ژمارەیە هەشت منداڵیان بە نەشتەرگەری و ئەوی دیکە بە سرووشتی لەدایکبوون. 
 
لە پارێزگای سلێمانی تەنیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا 162 منداڵ لەدایکبوون. بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی ئەو 162 منداڵە 88یان کچن و 74 منداڵیش کوڕن.
 
شانۆ عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی هەڵەبجەش بە رووداوی گوت، یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دوو منداڵ لەدایکبوون و هەردووکیان کچ بوون، یەکێکیان بە نەشتەرگەری و یەکێکی دیکەش بە سرووشتی لەدایکبووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسراو بۆ حکومەتى فیدراڵى دەکرێت بۆ هاوتاکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى

چەند نووسراوێک ئاڕاستەى ئەمیندراێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى بەغدا بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.