شارەوانیی سنە: زیاتر لە سێ هەزار سەگی بێلانەمان کۆکردووەتەوە

01-08-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی پاشماوەی شارەوانیی سنە رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە تائێستا زیاتر لە سێ هەزار سەگی بێلانەیان لەنێو شاری سنەدا کۆکردووەتەوە. 
 
شوکور سەلەواتی، بەرپرسی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی پاشماوەی شارەوانیی سنە گوتی، لە ساڵی رابردووەوە بە گشتی 3 هەزار و 326 سەگی بێلانە لەنێو ئەو شارە کۆکراونەتەوە کە 780 سەگیان لە بەهاری ئەمساڵەوە تائێستا لەلایەن تیمەکانیان کۆکراونەتەوە و لە شوێنی تایبەت و شەڵتەرەکانی تایبەت بە سەگەکان دانراون. 
 
بەگوتەی سەلەواتی، کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لەنێو شار داواکارییەکی سەرەکی دانیشتووانی شاری سنەیە و رایگەیاند، شارەوانیی سنە هەوڵدەدات بەپێی تواناکانی ئەو داواکارییەی هاووڵاتیان جێبەجێ بکات.
 
ئەو بەرپرسەی شارەوانیی سنە باسی لەوەش کرد، تیمەکانیان لەنێو شار و دەوروبەری، بەردەوامن لەسەر گرتن و کۆکردنەوەی سەگەکان و گوتی، پرۆسەی خەساندن، ڤاکسینکردنی و دانانی کۆد بۆ سەگەکان لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنەوە دەکرێت. 
 
شوکور سەلەواتی دەڵێت، لە چوار مانگی رابردوودا 180 سەگی بێلانە کە براونەتە شەڵتەرەکان، لەلایەن تیمەکانی سەر بە شارەوانیی سنەوە خەسێنراون، ساڵی رابردووش 720 سەگ خەسێندراون. 
 
زۆربوونی سەگی بێلانە لەنێو گەڕەک و شەقامەکانی شاری سنە نیگەرانی و ناڕەزایەتی زۆری دانیشتووانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتبووەوە و ببووە داواکارییەکی سەرەکی دانیشتووانی شارەکە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".