کشتوکاڵی لوڕستان: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنم بگاتە 450 هەزار تۆن

01-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەمساڵەوە زیاتر لە 406 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
 
سەید عیماد شاهرۆخی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، دروێنەی گەنم لە سنووری پارێزگاکە بەردەوامە و تا ئێستا 406 هەزار و 996 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
 
سەید عیماد شاهرۆخی ئاماژەی بەوەشکرد، تا چەند هەفتەیەکی دیکەش ناوەندەکانی سەر بە حکومەت و سایلۆکان لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەردەوام دەبن و گوتی، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنم لە پارێزگای لوڕستان بگاتە زیاتر لە 450 هەزار تۆن.
 
بە پێی ئاماری فەرمی، ئەمساڵ لە رووبەرێکی زیاتر لە 300 هەزار هێکتار گەنم لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان چێنراوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".